راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی

28/08/2021 09:04:00 م
1495 جار خوێنراوەتەوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە :
سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن .
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٨ ی ٢٠٢١